الجمعة، 27 مايو 2011

لەکام لەم سێ کۆمەڵەی؟



پێغەمبەری خوا- صلی الله علیە وسلم- دەربارەی گاور و جولەکان دەفەرموێت: دابەش بوون بەسەر چەندین دەستە و کۆمەڵە، وە دەربارەی حاڵی ئەم ئوممەتەش"ئوممەتی ئیسلامی" فەرمووی: دابەش دەبن بەسەر حەفتا و سێ بەشەوە، حەفتاو دوویان ئەچنە دۆزەخەوە و تەنها یەکیان ڕزگاری دەبێت کە ناوبراون بە "الطائفة المنصورة یان الفرقة الناجیة" هەموو ئەو طائیفانە کە باسیان لێوەکراوەو سیفاتەکانیان دەستنیشان کراوە لە فەرموودەی پیرۆزدا پێکهاتەی ئەو" الفرقة الناجیة"ن کە لە دواڕۆژدا سەرفراز دەبن بە بردنەوەی بەهەشت و ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخدا. کەواتە جیاوازی نێوان"الطائفة" و "الفرقة" ئەوەیە کە فیرقە پێکهاتەی چەندین طائیفەیە، لە زەمەنی جودان هەروەك لە پێکهاتەی جودان هەریەك لەوبوارەی تێیدا کارامەیە پەرژینی ئایینەکەی دەپارێزێ و دەبێتە بەربەستێکی چاك و ناهێڵێ ئایینەکەی توشی شکست ببێت لەو کەلێنەی پێی سپێردراوە بۆ پاراستنی.
{وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةً فَلَوْلاَ نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي الدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُواْ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ}التوبة: ١٢٢

[إن رسول الله r يقول:( لا تزال طائفة من أمتي ظاهرين على الحق(وفي لفظ:يقاتلون على الحق) لا يضرهم من خذلهم ولا من خالفهم إلى قيام الساعة] رواه مسلم

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەری خوا- صلی الله علیە وسلم- تەواوی بەشەریەت لەهەر زەمەنێكدا دەکات بە سێ کۆمەڵەوە:

-          کۆمەڵی سەرکەوتوو(الطائفة المنصورة): ئەو کۆمەڵەن ئایینەکەیان سەردەخەن و لە پێناویدا خۆبەخت دەکەن و شەو نخونی دەکێشن.. هەر ئەو کۆمەڵەش ڕزگاریان دەبێت لە دوارۆژدا.
-          کۆمەڵی لادەرو سەرپێچیکار(الطائفة المخالفة): گاورو دیانەکان و هەڵگەڕاوانن کە بەردەوام لەهەوڵی سڕینەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و سەرکوتکردنی مسوڵمانان.
-          کۆمەڵی پشتهەڵکردوان(الطائفة المخذلة): ئەو کۆمەڵەن لەم زەمەنی غوربەتی ئیسلامە دەستەوەستان وەك بێدەسەڵاتان"مستظعفین" کەلێنێك پڕ ناکەنەوەو هەوڵێك نادەن، بەڵکو چاوەڕێن حەسمی کێشمەشمی نێوان ئەهلی ئیسلام و کوفر یەکلایی بێتەوەو بێنە سەر حازریان.

هەریەکێك لە ئێوە برایانی مسوڵمانم تۆزقاڵێك لەگەڵ نەفسی خۆی گفتوگۆیەکی هێمنانە ئەنجام بدات، چاوێك بە ئێستاو ڕابردووی خۆیدا بخشێنێتەوە. ڕەوڕەوەی تەمەن ناوەسێت و بەردەوام لە خاڵی کۆتاییت نزیكت دەکاتەوە کە مردنە، هەریەکێك لە ئێوە خۆی بەراورد بکات لەگەڵ ئەم فەرموودە پێرۆزەی نازدارمان- صلی الله علیە وسلم- ئاخۆ لەکام یەکێ لەو کۆمەڵەی، ڕێگەی چارەی چوارەمت لەبەردەمدا نییە، کاتی ئەوە هاتووە هەموومان بەیەکەوە خزمەتێکی ئەم ئیسلامە بکەین، کۆتایی بە سوڕی مت بوون بهێنین، کۆتایی بە خۆ حەشاردان و خۆلادان بهێنین لە کاتێکدا ئیسلام پێویستی بە ئێمە هەیە، با پیاوی سەردەمی خۆمان بین وەك ئەسلافی ئێمە جوامێر و پێشەنگی سەردەمی خۆیان بوون و بە پاك و بێگەردی و ئەمانەتەوە دینەکەیان بە ئێمە گەیاند.


بێکڵۆیی